قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لە مەڕاسیمی بەخشینی بڕوانامەى رێزلێنان بەبەشداربووانی فیستڤاڵی تێک فێست، رایگەیاند: نەوت و گاز هەمیشەیی نیە و رەنگە لەئایندەدا نەمێنێت ئەوکات زیاتر پێویستمان بەداهێنانی تەکنەلۆژیا دەبێت.
ريرربرتبتبنبنبنبننبنبتتب
لەمەڕاسیمەکەدا کەلەلایەن رێکخراوی پەرەپێدانی بیری نوێ وبەشی گەنجانی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران رێکخرابوو و ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١/٨ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: کاتێ باسی داهێنانی تەکنەلۆژیا دەکەین بیرمان دەچێ بەلاى وڵاتە پێشکەوتوەکان، بەڵام ئێوە ئەوەتان رەتکردۆتەوە و سەلماندووتانە کەگەنجەکانی خۆمان، کوڕان و کچانی کوردستان دەتوانن داهێنەربن.
وتیشی: دەرفەتێکمان بۆ رەخساوە کەببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە، چونکە کۆمەڵگایەکی گەنج و توانایەکی مرۆیی بەهێزمان هەیە و بەلاى کەمەوە دەتوانین ببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست.